Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت لەبەر بەرژەوەندی نیشتمانی سزا نوێکانی سەر ڕووسیا هەڵدەپەسێرێت

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ شەوی هەینی فەرمانێکی سەرۆکایەتی دەرکرد بۆ هەڵپەساردنی چەند سزایەکی نوێ دژ بە ڕووسیا و ئەو وڵاتانەی نەوت و گازی ڕووسیا دەکڕن، ڕاشیگەیاند بڕیارەکەی لەبەر بەرژەوەندی نیشتمانیی ئەمەریکا داوە.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی هەینی 16ـی مانگی دە، فەرمانە سەرۆکاییەتییەکەی دەرکرد کە تایبەتە بە هەڵپەساردنی هەندێک لە بڕگەکانی یاسای لینزی گراهام. فەرمانەکە لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاو کراوەتەوە.

یاساکە ناسراوە بە 'یاسای سزاکانی لینزی گراهام لەسەر ڕووسیا و ئێران لە ساڵی 2026' کە سەرۆکی ئەمەریکا رۆژی 18ـی نۆ واژۆی کرد. یاساکە دەستەڵات بە سەرۆک دەدات سزای فراوان بخاتە سەر حکومەتی ڕووسیا.

لە فەرمانە سەرۆکایەتییەکەی دوێنێدا هاتووە، بڕگەی 115ـی یاسای گراهام ڕێگە بە سەرۆک دەدات جێبەجێکردنی هەر سزایەکی ناو یاساکە هەڵپەسێرێت و نامەی پشتراستکردنەوە ئاراستەی کۆنگرێس بکات کە ئەو کارە لەبەر بەرژەوەندی نیشتمانی کراوە.

مەبەست لە تێپەڕاندنی یاساکە بریتییبوو لە زیادکردنی فشاری ئابووریی لەسەر ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا.

لە سایەی یاساکەدا، ئەمەریکا دەتوانێت گومرگ تاوەکو ڕادەی 100٪ بخاتە سەر شمەکی هاوردەکراو لەسەر ئەو وڵاتانەی نەوت و گازی ڕووسیا دەکڕن و یارمەتی ئەو وڵاتە دەدەن بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان.

سەرۆک ترامپ لە فەرمانە سەرۆکایەتییەکەدا دەڵێت "من پشتراستکردنەوەیەکم داوە بە کۆنگرێس کە دەکردنی هەڵپەساردنێکی لەو جۆرە لە سایەی بارودۆخی ئیستادا لەبەر بەرژەوەندی نیشتمانی ئەمەریکایە."

بەگوێرە فەرمانەکە، هەڵپەساردنی سزاکان بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی سەرۆکی ئەمەریکا یاخود بەرپرسانی باڵا لە کابینەکەی دەگەنە ئەو ئەنجامەی کە کرداری دیکە پێویستە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG