Accessibility links

نەتانیاهۆ: ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ هێرشی پێشوەختە بۆ سەر ئێران

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند هێرشی ئەمەریکا یان ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی لە چەند ڕۆژی داهاتوو و پێش هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە باش نییە و دژی هێرشە لەم کاتەدا.

بنیامین نەتانیاهۆ 14ی مانگی دە بە ڕادیۆی سوپای ئیسرائیلی ڕاگەیاند "بە بۆچوونی من ئەمە بۆ ئێمە گونجاو نییە"، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای گەیشتن بە 90%ی ئامانجەکانی شەڕەکە، هێشتا کۆمەڵێک شت ماوە بۆ ئەنجامدان.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاندووە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا هەردوو ڕێکخراوی حەماس و حیزبوڵڵا لەناو دەچن و کۆماری ئیسلامی دەڕوخێنرێت.

ئەم قسانەی سەرۆکوەزایرانی ئیسرائیل ڕۆژێک دوای ڕاپۆرتێکی کەناڵی تایبەتی 12ی ئیسرائیل هات کە لە 11ی ئۆکتۆبەردا بڵاویکردەوە نەتانیاهۆ داوای لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا کردووە بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل و هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەستپێبکاتەوە. نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG