لێکۆڵەرانی فیدراڵی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە ماڵی ئەندامی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئیلهان عومەر،ـیان لە واشنتنی پایتەخت پشکنی، ئەمەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسێکی تاوان.
وەزارەتی دادی ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە کە پشکنینەکە بەرەبەیانی دووشەممە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتیمانییەوە ئەنجام دراوە.
وەزارەتی داد دەڵێت ئاسایشی نیشتیمانی پشکنینەکەی لە ژێر سایەی فەرمانی گەڕانێکی ڕێگەپێدراوی دادوەری ئەنجام داوە، وەک "بەشێک لە لێکۆڵینەوەیەکی تاوانکاری فیدراڵی."
وەزارەتی داد هیچ زانیارییەکی لەسەر ناوەڕۆک و سروشتی لێکۆڵینەوەکە بڵاو نەکردووەتەوە.
دوای پشکنینەکە، ئیلهان عومەر لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا ئەمەی بە "هەوڵدان بۆ بە ئامانجگرتنی نەیارە سیاسییەکان و بەکارهێنانی جێبەجێکارانی یاسای فیدراڵی وەک چەکێک" ناو برد.