Accessibility links

سکات بەسێنت: بەردەوامی گەمارۆ و گوشاری ئابووری کۆماری ئیسلامی ناچار بە پاشەکشە دەکات

سکات بەسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە 11ـی مانگی دە بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند درێژەدان بە گەمارۆ و گوشارە ئابوورییەکان بۆ چەند مانگێکی دیکە دەتوانێت کۆماری ئیسلامی ناچار بکات پاشەکشە بکات و وتی حکوومەتی ئێران لە داڕوخاندایە و تەنانەت لە پێدانی مووچەی هێزە سەربازییەکانیدا تووشی کێشە بووەتەوە.

بەسێنت وتیشی دۆناڵد ترامپ لانیکەم تا دوای هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا چاوەڕوانی ململانێی سەربازی نوێ ناکات.

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا لەم چاوپێکەوتنەدا جەختی لەوە کردەوە کە دیار نییە ئەم دۆخە چۆن کۆتایی دێت و وتی سێ سیناریۆ لە ئارادیە، یان ڕاپەڕینی خەڵک دروست دەبێت یان دابەشبوون و ململانێ لە ناو سوپای پاسداران ڕوودەدات یان کۆماری ئیسلامی بڕیار دەدات بۆ دانوستان و گەیشتن بە ڕێککەوتن بەبێ بەرنامەی چەکی ئەتۆمی.

بەسێنت بە ئاماژەدان بە ڕووخانی لەناکاوی دیواری بەرلین وتی پێشهاتە سیاسییەکان هەندێک جار بەبێ پێشبینی پێشوەختە ڕوودەدەن. لە سیناریۆی دانوستاندا، تاران دەبێ بگاتە ڕێککەوتنێک کە ڕێگری بکات لە درێژەی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی بە ئامانجی دروستکردنی چەک.

This item is part of
XS
SM
MD
LG