Accessibility links

ترامپ: هەڵسەنگاندن بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی حوسییەکان دەکەین

سەرۆکی ئەمەریکا هێرشی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا خالید لە ڕیاز بە ترسناک ناوبرد و وتی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە قسە دەکات و هەڵسەنگاندن بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی حوسییەکان دەکات.

سەرۆکی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی ئایا سعودیە دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات، وتی "ئەوان دەتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن، سەیرکە سعودییەکان شەڕکەرێکی باشن، بەڵام پێموایە هێرشەکە کارێکی ترسناک بوو."

سەرۆک ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند هێشتا قسەی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان نەکردووە، بەڵام قسەی لەگەڵ دەکات و وتیشی ئەوەی لە سعودیە ڕوویدا جێگای قبوڵ کردن نییە.

ترامپ وتی بیر لەوە دەکاتەوە بەشداری شەڕی دژی حوسییەکان بکات "پێدەچێت ئەمە ڕوو بدات. ئێمە لێی دەکۆڵینەوە. تازە ئاگادار کراوینەتەوە لەسەر هێرشەکە،بڕیاری لەسەر دەدەین و زۆر بە خێرایی هەنگاو دەنێین."

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش ڕایگەیاند لە هێرشەکەدا هاوڵاتییەکی ئەمەریکایی کوژراوە. ڕوبیۆ لە ئێکس نووسیویەتی "ئێمە لەگەڵ سعودیە و گەلەکەی وەستاوین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی قوربانییەکان و بنەماڵەکانیان دەکەین.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی سعودیە ڕایگەیاند لە هێرشەکەدا 12 کەس کوژراون و 309 کەسیش برینداربوون.

This item is part of
XS
SM
MD
LG