Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هێرشی حوسییەکان سەرکۆنەدەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، مارکۆ ڕوبیۆ، بە توندی هێرشی حوسییەکانی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا خالیدی لە ڕیاز سەرکۆنەکردو ڕایگەیاند کە ئەو هێرشە بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی، لەنێوانیاندا هاووڵاتییەکی ئەمەریکایی.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە هێرشەکەی رۆژی شەممەدا لانیکەم دوانزە کەس کوژراون و زیاتر لە 300 کەس بریندار بوون. لەنێو قوربانییەکاندا هاووڵاتییەکی ئەمەریکایی و چوار سعودی و هاووڵاتیانی بنگلادیش و ئەردەن و فەڵەستین و سووریا و سودان و میسر هەن.

ڕوبیۆ لە ڕاگەیەنراوەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە هێرشەکەی بە کردەوەیەکی قێزەورن ناو برد و وتی نیشانی دەدات کە حوسییەکان هیچ بایەخێک بە ژیانی خەڵکی بێتاوان نادەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوای وەستاندنی دەستبەجێی ئەو هێرشانەی کرد و پشتیوانی ئەمەریکای بۆ سعودیە دووپاتکردەوە و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانییەکان دەربڕی.

ئەم ڕاگەیەندراوە دوای ئەوە هات لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە ئامادەیی ئەمەریکا بۆ چوونەپاڵ سعودیە دژی حوسییەکان، سەرۆک ترامپ وتی کە هێشتا بڕیاری نەداوە و وتیشی "لەوانەیە. لە مەسەلەکە دەکۆڵینەوە. تازە بە ئەم هێرشەمان زانیوە. بۆیە بڕیار دەدەین. زۆر بە خێرایی هەنگاوی داهاتوو بنێین."

This item is part of
XS
SM
MD
LG