Accessibility links

کۆشکی سپی وتەبێژی نوێی دیاریکرد

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، کەیتی زاکەرایای وەک وتەبێژی فەرمیی کۆشکی سپی دیاریکرد.

ترامپ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیەڵ ڕایگەیاند "شەرەفێکی گەورەیە کەیتی زاکەرایا وەک وتەبێژی دیاریبکەم." هەروەها نوسیویەتی "کەیتی لە ئێستادا ڕاوێژکاری باڵای پەیوەندییەکانە لە تروس سۆشیاڵ و کاری ناوازەی کردووە."

پۆستی وتەبێژی کۆشکی سپی یەکێکە لە گرنگترین پۆستەکانی ڕاگەیاندن لە حکومەتی ئەمەریکا، کە بەرپرسی گەیاندنی هەڵوێست و سیاسەتەکانی سەرۆک و کۆشکی سپییە بە میدیا و خەڵک.

ترامپ لە پۆستەکەیدا باسی لەوەکردووە کە کەیتی خەڵکی کالیفۆرنیایە و پارێزەرە و پێشتر وتەبێژ و جێگری یاریدەدەری وەزیری ئاسایشی نیشتمانی بووە بۆ پەیوەندییە گشتییەکان و لە میدیاکانی وەک فۆکس نیوز و نیوزماکس دەرکەوتووە.

کەیتی لە هەژماری خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتی "سوپاس سەرۆک ترامپ بۆ ئەم شەرەفە مەزنەی خزمەتکردنی کۆشکی سپی وەک وتەبێژ."

هەروەها دەربارەی ئەرکی داهاتووی نوسیویەتی "بەردەوام بین لە خستنەڕووی ئەنجامی بەهێز بۆ وڵاتەکەمان و گەیاندنی ئەو سەرکەوتنە گەورانە بە گەلی ئەمەریکا کە ئەم ئیدارەیە رۆژانە بەدەستی دەهێنێت."


کەیتی زەکەریا دەبێتە دووەم وتەبێژی کۆشکی سپی لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپدا. کارۆلین لێڤیت کە پێشتر لەو پۆستەدابوو، لە کۆتایی مانگی هەشت دەستی لەکارکێشایەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG