Accessibility links

ترامپ مەدالیای نیشتمانیی زانست و تەکنەلۆجیای بە شەش پێشەنگ بەخشی

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا مەدالیای نیشتمانیی زانست و مەدالیای نیشتمانیی تەکنەلۆجیا و داهێنانی بەخشی بە شەش سەرکردەی باڵای بواری زانست و تەکنەلۆجیا، لەوادەی لوتکەی 'زانست: سەردەمێکی زێڕیینی نوێ.'

ئەو دوو مەدالیایە دوو باڵاترین پێزانینن کە لە لایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە دەبەخشرێنە کەسانێک کە بەشداریی بەرچاو دەکەن لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانست و تەکنەلۆجیا و داهێنان لە بواری تەکنەلۆجیادا.

خەڵاتکراوەکانی بواری زانست بریتیبوون لە ئیلۆن مەسک لە کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس، سێرگێی برینی هاودامەزرێنەری گوگڵ، جێنسن هوانگ لە نڤیدیا، و لیسا سوو لە کۆمپانیای ئەی ئێم دی.

هەروەها براوەکانی بواری تەکنەلۆجیا بریتیبوون لە مایکڵ دێڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای تەکنەلۆجی دێڵ و ساتیا نادێلا لە مایکرۆسۆفت.

سەرۆک ترامپ ئیلۆن مەسکی وەک "سامانێکی نیشتمانی"وەسف کرد و ستایشی رۆڵەکەی کرد لە هاریکریکردنی ناسا بۆ گەڕانەوە بۆ بۆ واڵایی ئاسمان.

هەر ئەمڕۆش ترامپ لە هەژماری خۆی لە تروس سۆشیاڵ هۆشدارییی داوە لەبارەی بەکارهێنانی وشەی 'ژیریی دەستکرد' لە بری "ژیریی باڵا" و نوسیویەتی ئەوانەی دەستەواژەی 'ژیریی دەستکرد' بەکار بهێنن، "دوژمنن".

جێگەی باسە پێشتر سەرۆک ترامپ بڕیاری دا کە بە فەرمی ناوی 'ژیری دەستکرد' بگۆڕدرێت بۆ 'ژیریی باڵا' و داوای لە دامەزراوە فیدراڵییەکانی ئەمەریکا کرد لەمەودوا ئەو زاراوە نوێیە بەکار بهێنن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG