Accessibility links

سەرۆک ترامپ فەرمانی دواخستنی بڕێک لە باجی سەر گازۆیل ئیمزا دەکات

دۆناڵد ترامپ ئێوارەی دووشەممە، لە کاتی پێشکەشکردنی گوتارێک بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمارییەکان لە گراند ئایلەندی ویلایەتی نێبراسکا قەڵەمەکەی وەکوو دیاری بۆ ناو ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە هەڵدا.
دۆناڵد ترامپ ئێوارەی دووشەممە، لە کاتی پێشکەشکردنی گوتارێک بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمارییەکان لە گراند ئایلەندی ویلایەتی نێبراسکا قەڵەمەکەی وەکوو دیاری بۆ ناو ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە هەڵدا.

دۆناڵد ترامپ ئێوارەی دووشەممە، لە کاتی پێشکەشکردنی گوتارێک بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمارییەکان لە گراند ئایلەندی ویلایەتی نێبراسکا، فەرمانێکی سەرۆکایەتی بۆ دواخستنی بڕێک لە باجی سەر گاز واژۆ کرد.

کۆشکی سپی ناوەڕۆکی فەرمانەکەی بڵاو کردووەتەوە کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی نرخی گازە بۆ جوتیاران و ئەو کەسانەی کە ئۆتۆمبێلی گاز بەکار دەهێنن، بەو پێیەی ئەو ئامێرانەی بە گاز کار دەکەن بڕبڕەی پشتی پێداویستییە سەرەکییەکانی ئەمەریکاییەکانن.

لە ئێستاشدا نرخی گازۆیل لە سەرتاسەری جیهان و لە ناوخۆی ئەمەریکادا بەرز بووەتەوە. سەرۆک ترامپ هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەی بۆ جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا گەڕاندەوە و ئۆکراینای بە بۆردومانکردنی پاڵاوگە ڕووسیاییەکان تۆمەتبار کرد و داوای لێ کردن کە واز لەو جۆرە بۆردومانانە بێنن.

چاوەڕێ دەکرێت ئەم فەرمانە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی نرخی گاز لە ئەمەریکادا هەبێت.

کۆشکی سپی دەڵێت ئەمە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی سەرۆک ترامپ بۆ جێگیرکردنی نرخی سوتەمەنی و گاز بە تایبەت لە ئەمەریکادا و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین وەبەرهێنانی ناوخۆیی کراون. بەڵام لە هەمان کاتدا چارەسەرێکی کاتییش بۆ ئەم بابەتە پێویست بوو.

سەرۆکی ئەمەریکا لە فەرمانەکەیدا وەزیری خەزێنەی ڕاسپاردووە کە بە گوێرەی یاسا بەرکارەکان لێخۆشبوونی کاتی بۆ بڕێک لە باجی فیدڕالی سەر گاز دەربکات. هەروەها هەردوو وەزیری کشتوکاڵ و گواستنەوەی ڕاسپاردووە کە هەموو ئاسانکارییەک بۆ ئەو کارە بکەن.

شایەنی باسە ئەم دواخستنەی باجی سەر گاز هەتا کۆتایی ئەمساڵ دەبێت و دواتر بە گوێرەی پێشهاتەکان بڕیاری پێویست دەدرێت.

ئەم فەرمانە لە کاتێکدایە کە نرخی گاز لە ئێستادا گەییشتۆتەوە ئاستی ساڵی 2022. ڕەخنەگران هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیە دەبەستنەوە بە جەنگی ئێرانەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG