Accessibility links

سێنتکۆم بانگەشەی ئێران سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی ئەمەریکا لە دەریای سوور ڕەتدەکاتەوە

فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ئەو ڕاپۆرتانەی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئێرانی سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە دەریای سوور بە نادروست لەقەڵەم دا و ڕایگەیاند هەموو فڕۆکە و هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەلامەتن.

سێنتکۆم ئەمڕۆ 6ـی دەی 2026 بەیاننامەیەکی پوچەڵکردنەوەی بانگەشەی ناڕاستی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە، "میدیای حکومەتی ئێران ئەو هەواڵە ناراستانە بڵاو دەکاتەوە گوایە کۆپتەرێکی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە جۆری MH-60R لە دەریای سووردا کەوتووەتە خوارەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو باری نائاسایی ڕاگەیاند."

سێنتکۆم ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، ڕاپۆرتەکانی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە دەریای سووردا ڕاست نین. هەموو فڕۆکە سەربازییەکان و کارمەندانی ئەمەریکا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەلامەتن."

This item is part of
XS
SM
MD
LG