Accessibility links

ئەمەریکا هۆشداری دەداتە دامەزراوە داراییە بیانییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا هۆشداریی دایە دامەزراوە داراییە بیانییەکان لەوەی ئەگەر مامەڵەی دارایی و بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بکەن، دەکەونە بەر سزای ئەمەریکا بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت.

وەزارەتی گەنجینە ڕۆژی دووشەممە ئەم هۆشدارییەی بڵاو کردەوە. تێیدا هاتووە، "دامەزراوە داراییە بیانییەکان کە بەردەوامن لە مامەڵەکردن لەگەڵ دامەزراوە داراییە ئێرانییەکان دەکرێت سزا بدرێن بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت و دەبێت هەنگاوی دەستبەجێ بنێن بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراندا."

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە 28ـی مانگی دووەوە، ئەو کاتەی ئۆپەراسیۆنەکانی توڕەیی ئەفسانەیی دەستیان پێ کرد، ڕێوشوێنی توندی دژ بە کەرتی دارایی ئێران گرتووەتە بەر.

وەزیری گەنجینە سکۆت بێسێنت دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند ئەو فشارانە بەردەوام دەبن "تا ئەو کاتەی ڕژێمی ئێران دەستبەرداری کردەی تیرۆر و پەرەپێدان بە چەکی ناوەکی دەبێت."

This item is part of
XS
SM
MD
LG