Accessibility links

ڤانس: ئێران هەوڵی کاری تیرۆرستی دەدات

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی دا بەوەی بڕیاری کشاندنەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا لە بنکەیەکی بەریتانیا لەسەر بنەمای "ئەوپەڕی وریاییەوە" بووە.

ڤانس ڕۆژی دووشەممە کاتێک لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور بەرەو ویلایەتی ئالاسکا دەچوو بۆ بەشداریکردن لە کامپەینی هەڵبژاردنەکان، لێدوانی بۆ ڕاگەیاندنەکان دا لەسەر کشاندنەوەی فڕۆکە ئەمەریکاییەکان لە بنکەی ڕاف فێرفۆڕد لە بەریتانیا.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ''تا ئەوەندی بکرێت وریا دەبین، چونکە ڕوونە کە ئەنجامدانی ئەو ئەرکانە لە بنەڕەتدا مەترسی هەیە، تەنانەت مەشقی سەربازییش... ئەوەی بینیمان لە [پرسی کشانەوەی فڕۆکەکان لە بەریتانیا]، وەزیری جەنگ لەسەر بنەمای ئەوپەڕی وریابوون بۆ پاراستنی سەربازەکانمان ئەو بڕیارەی دا."

ڕاشیگەیاند، "بە هەندێک متمانەوە وا هەست دەکەین کە ئێرانییەکان ئەوە دەکەن کە 49 ساڵە ئەنجامیان داوە، کە بریتییە لە ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی دژی ئەمەریکا و وڵاتانی تر."

جەی دی ڤانس جەختی کردەوە لەوەی ''زۆر بە هەستیارییەوە مامەڵە دەکەین.''

ئەمەش دوای ئەوە هات کە حکوومەتی بەریتانیا چەند کەسێکی لە نزیک بنکەی ڕاف فێرفۆڕد دەستگیر کرد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کاری تیرۆرستی و دواتر کەسەکان بە کەفالەت ئازاد کران و لێکۆڵینەوەش لە بارەی ڕووداوەکە بەردەوامە.

دوا بە دوای ئەم ڕووداوە، وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا فڕۆکە ئەمەریکاییەکانی لە بنکەی ڕاف فێرفۆڕد کێشایەوە و ڕایگەیاند کە لە بنکەی ئاسایی خۆیان لە ناوخۆی ئەمەریکا جێگیر کراون.

گوتەبێژی پنتاگۆن بە ڕاگەیەندنەکانی گوت ''هێزە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لە ناویاندا فڕۆکەکانی B1، B2، B52 ئامادەن بۆ هەر ئەرکێک لە هەر کات و لە هەر شوێنێکدا.''

This item is part of
XS
SM
MD
LG