Accessibility links

وەزیری نەوتی ئێران دەستی لەکارکێشایەوە

میدیاکانی حکومەتی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران دەستی لەکارکێشاوەتەوە و حەمید بۆرد لە ئیستا وەک وەزیری نەوتی بە وەکالەتی ئێران بەرپرسی وەزارەتەکە دەبێت.

مەهدی تەباتەبایی، جێگری پەیوەندی و زانیارییەکانی نووسینگەی مەسعود پزشکیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "بە قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەی موحسین پاکنەژاد، بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئێران حەمید بۆرد وەک وەزیری بەوەکاڵەتی نەوتی ئێران دەستنیشان کرا."

پاکنەژاد چەند ساڵ پێش ئێستا لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکاوە سزای بەسەردا سەپێنرا بەهۆی چالاکیەکانی لە کەرتی نەوتی ئێران.

دەستلەکارکێشانەوەی پاکنەژاد لە وەزارەتی نەوت لە کاتێکدایە کە گەمارۆی دەریایی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران هەناردەکردنی نەوتی ئێرانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.

داتا سەرەتاییەکانی ئەو کۆمپانیانەی بەدواداچوون بۆ نەوتهەڵگرەکان دەکەن وەک کەپلەر و ڤێرتێکسا، نیشانی دەدەن کە هیچ بارێکی نەوتی خاو لە بەندەرەکانی ئێرانەوە بە درێژایی مانگی نۆ تۆمار نەکراوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG