Accessibility links

ترامپ جان کوڵ وەک نێردەی تایبەتی خۆی بۆ کاروباری بارمتەکان کاندید دەکات

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند جان کوڵ، پارێزەری دیار و نێردە بۆ کاروباری بیلاڕووس، دەبێتە هەڵبژاردەی نوێی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ پۆستی نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری بارمتەکان بە پلەی باڵیۆز.

لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروت سۆشیال، ترامپ ڕایگەیاندووە کوڵ لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا دەستی لە گەڕانەوەی زیاتر لە 65 هاووڵاتی ئەمەریکایی و هاوپەیمان لە بێلاڕووسەوە هەبووە و دانوستانی بۆ ئازادکردنی زیاتر لە 800 زیندانی سیاسی لە چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا کردووە.


ترامپ ئاماژەی بەوەشکردووە کوڵ لە ڕۆڵی نوێی خۆیدا کار بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیانی ئەمەریکایی بۆ وڵاتەکەی دەکات.

سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها دەستخۆشی لە کارەکانی ئادەم بویڵەر، نێردەی پێشووی کاروباری بارمتەکانی کرد کە دەستی هەبووە لە گەڕانەوەی 196 بارمتە و ڕایگەیاند کە وەک ڕاوێژکاری باڵا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەسەر پرسەکانی دیکە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG