Accessibility links

فوئاد حسێن لە واشنتنەوە: بەرگریکردن لە هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی حکومەتی عێراقە

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتنەوە ڕایگەیاند، بەرگریکردن لە هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی حکومەتی فیدراڵی عێراقە.

لە لێدوانێکیدا بۆ کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس لە باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، کە پلانی حکومەتی عێراق بۆ کۆکردنەوەی چەک لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت و داماڵینی چەک لە گرووپە چەکدارەکان تا مانگی شەشی 2027 بەردەوام دەبێت.

ڕوونیشی کردەوە، وردەکاری پلانەکە ڕوون نییە و بە قۆناغ ڕادەگەیەنرێت.

ئەو بەرپرسە کوردە باسی لەوەش کرد کە گرووپی ئەوفیە اللە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو پلانەی حکومەت دەربڕیوە و جێبەجێکردنی لە ئێستاوە دەستی پێکردووە. جەختیشی کردەوە کە زۆربەی سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق پشتیوانی ئەم دەستپێشخەرییە دەکەن.

ئاسایش لە ناوچە جێناکۆکەکان و هاوکاری لەگەڵ پێشمەرگە

لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە دۆخی ناوچەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەتی لە کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا، حوسێن دووپاتی کردەوە کە دانوستانی بەرفراوان بۆ چەند هەفتەیەک لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بەردەوامە بۆ دڵنیابوون لە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچانە و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش.

This item is part of
XS
SM
MD
LG