سەرۆک ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتی بەڕێکەوتنی بۆ هەردوو ویلایەتی تەکساس و ئۆکلاهۆما وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە و لە وەڵامی ڕۆژنامەوانێکدا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق گوتی ''هەرگیز هاوپەیمانەکانمان جێ ناهێڵم.''
سەبارەت بە ئازادکردنی گومانلێکراوانی بەریتانیا کە لە نزیک بنکەیەکی ئەمەریکا دەستگیر کرابوون گوتی ''من سەرسام بووم کاتێک ئەوانە بە کەفالەت ئازاد کران.''
هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە چاودێریی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیدار بە فڕۆکەکەی فلای دوبەی دەکەن و ئەگەری پەیوەندیداربوونی ئەو ڕووداوە بە ئێرانەوە هەڵدەسەنگێنن
جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە بە ئێران نادەن دەستی بگاتە چەکی ئەتۆمی و گوتیشی ''خۆشیان بەوە ڕازی بوون.''
هاوکات سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند، "چەندین جار وتوومە بۆ ئەوەی هەڕەشەی ئەتۆمی ئێران لەکۆڵ ببێتەوە، پێویستمان بە 4-6 هەفتە هەیە، بەڵام لە یەک شەودا ئەوەم کرد! باقی کاتەکە تەنها بۆ ئەوەیە دڵنیا بین لەوەی کە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە."
سەرۆک ترامپ هەروەها ڤیدیۆیەکی سەبارەت بە دەسپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە ئێران بڵاو کردووەتەوە.