Accessibility links

ئەمەریکا قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە سوریا هەڵدەگرێت

لەم دیمەنەدا سەرۆک دۆناڵد ترامپ تەوقە لەگەڵ سەرۆکی سوریا ئەحمەد شەرع دەکات و ئەمیری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد لە نێوانیاندا وەستاوە. دیمەنەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەرواری 22ـی نۆی 2026 لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک.

ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دا بە هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر کڕین و ناردنی چەکی ئەمەریکا بۆ سوریا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە هەموارکردنەوەی 'پەیڕەوی نێودەوڵەتیی بازرگانی چەک'ـی ڕاگەیاند، بە مەبەستی لابردنی سوریا لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە شایستە نین چەک و تەقەمەنی ئەمەریکایان بۆ هەناردە بکرێت.

ئەم بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەمڕۆوە داواکارییەکانی سوریا بۆ کڕینی چەک لەسەر بنەمای کەیس هەڵدەسەنگێندرێت.

ئیدارەی سەرۆک ترامپ لە ساڵی ڕابردووەوە پرۆسەیەکی بۆ سووککردنی سزاکانی سەر سوریا دەستپێکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا مانگی هەشتی ئەمساڵ سوریای لە لیستی "دەوڵەتی سپۆنسەری تیرۆر" دەرهێنا. هەروەها وەزارەتەکە هەنگاو دەنێت بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە دیمەشق، ئەمەش 14 ساڵ دوای داخستنی.

لەدوای لابردنی سوریا، ئێستا تەنها حەوت وڵات قەدەغەی هەناردەکردنی چەکی ئەمەریکایان لەسەرە کە بریتین لە بیلاڕووس، چین، کوبا، ئێران، میانمار، کۆریای باکوور و ڤەنزوێلا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG