Accessibility links

سەرۆک ترامپ: پێشنیاری ناتەواوی ئێرانم سەبارەت بە گەرووی هورمز ڕەتکردەوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی دا بەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پێشنیارێکی "ناتەواوی" کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەسەر گەرووی هورمز ڕەتکردووەتەوە و بە دووری نەزانی کە هێرشە سەربازییەکانی ئەمەریکا دژ بە ئێران زیاد بکەن.

گۆڤاری تایم ئەمڕۆ پێنجشەممە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سەرۆک ترامپ بڵاو کردەوە، کە ڕۆژی دووشەممە ئەنجام دراوە.

سەبارەت بە گەرووی هورمز، ترامپ ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا پێشنیازێکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕەتکردووەتەوە چونکە مەرجەکانی ئەمەریکای جێبەجێ نەدەکرد و "تەنانەت له باشیش نزیک نەبوو."

سەرۆکی ئەمەریکا جەختی کردەوە کە ئێران خوازیاری ڕێککەوتنە، بەڵام ئەمەریکا بەدوای "ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە"ـدا دەگەڕێت نەک ڕووکەشی.

ڕۆژنامەنووسی گۆڤاری تایم پرسیاری کردووە کە ئایا ئەگەری زیادبوونی هێرشەکان لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی 11 هەیە؟ سەرۆکی ئەمەریکا وتی: "ئەگەری ئەوە هەیە." ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەریکا لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا کۆگای چەکی زیادکردووە و پیشەسازییە بەرگرییەکانی وڵات توانای بەرهەمهێنان فراوانتر دەکەن.

سەرۆک ترامپ هەروەها ڕایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەییدا توانای ناوەکی، هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی و سیستەمی ڕاداری کۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچوون و جەختی کردەوە کە ئامانجی بنچینەیی ئەمەریکا بریتییە لەوەی ڕژێمی ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG