سیناتۆر کریس ڤان هۆڵن، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجومەنی سینات دەڵێت پێویستە کشانەوەی ئەمەریکا نەبێتە هۆی بۆشایی سەرکردایەتی ئەمەریکا.
ڤان هۆڵن لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەمەمە ڕایگەیاند "نابێت کشانەوەی بەرنامە بۆ دارێژراوی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ببێتە هۆی درووستبوونی بۆشایی لە ڕۆڵی سەرکردایەتی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا."
ئەو ئەندامە دیموکراتەی سینات ئاماژەی بەوەشدا کە پاشماوەکانی داعش هێشتا چالاکن و هێرشەکانی ئێران دژی کورد "کە سەری ڕم بوون لە جەنگمان لە دژی داعش" زیاتربوون. ئەو جەختی کردەوە کە واشنتن دەبێت بەردەوامبێت لە هاوکاریی و پشتگیریی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق لە بواری ئەمنییدا.
هەر ڕۆژی چوارشەممە سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروث سۆشیاڵەوە کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازانی ئەمەریکای لە عێراق ڕاگەیاند.
سەرۆکی ئەمەریکا گوتی ''بڕیارێکی نادروست بوو کە ئەمەریکا لەم زۆنگاوە تێوە گلا و بەم زووانە ئەمە دەبێتە بەشێک لە مێژوو.''
هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا ستاییشی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و نووسیویەتی کە بە پاڵپشتیی ئەو توانیویەتی کێبڕکێیەکە لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی بکاتەوە.