Accessibility links

کۆنگرێس و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پێشمەرگە: دەیەیەک لە هاوبەشی

رۆژی 30ـی مانگی نۆ، بەفەرمی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتاییهات، ئەو ئەرکەی کە لە ساڵی 2014دا لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش دەستی پێکرد.

ئەو ئەرکە زیاتر لە دە ساڵ بەردەوام بوو، تەنها بە هێزی سەربازی نەبوو، بەڵکو بە پشتگیریی یاسایی و داراییی کۆنگرێسی ئەمەریکاش بەڕیوەچوو.

لە ساڵی 2014 داعش بەشێکی زۆری لە عێراقدا دەگیرکرد و بووە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ عێراق و ناوچەکە. لەو قۆناغەدا پێشمەرگە بەخێرایی بوو بە یەکێک لە کاریگەرترین پاڵپشتی هاوپەیمانان لەسەر زەوی.

ئەمەریکا هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ بەرپەرچدانەوەی داعش پێکهێنا و پێشمەرگە بوو بە یەکێک لە گرنگترین هاوپەیمانەکانی. هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاری ئەمەریکا توانیان پێشڕەوی داعش بوەستێنن و هەرێمی کوردستان بپارێزن و پەنای نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە بدەن.

ئەو جەنگە بێ قوربانی نەبوو. بەپێی ئامارەکان نزیکەی دوو هەزار پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا، نزیکەی یازدە هەزار بریندار بوون و دەیان کەسیش هێشتا بێسەروشوێنن.

کۆنگرێسی ئەمەریکا کە بەرپرسی دابینکردنی بوجەی هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتە، پشتگیریی یاسایی و داراییی

بۆ هێزەکانی ئەمەریکا دابینکرد بۆ هاوکاری و هەماگەنگیی سەربازیی لەگەڵ پێشمەرگە.

ساڵ دوای ساڵ، کۆنگرێس لە ڕێگەی یاسای ساڵانەی بودجەی بەرگرییەوە و هاوکاری لەڕێی چەندین وەزارەت و دامەزراوەوە، بودجە و دەسەڵاتی یاسایی پەسەندکرد بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگەو چەندین دەزگاو دامەزراوەی هەرێمی کوردستان.

لە ساڵی 2015، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا نزیکەی 354 ملیۆن دۆلاری بۆ ڕاهێنان و دابینکردنی کەرستەی جەنگی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە تەرخانکرد.

لە مانگی دوانزەی هەمان ساڵدا، سیناتۆر تێد کروز وتی، "دەبێت زۆر بە سەختی هێزی ئاسمانی بەکاربهێنین و لە هەمان کاتدا چەک و پێداویستی سەربازی بۆ کورد دابین بکەین. پێشمەرگە هاوپەیمانانی دێرینی ئێمەن و جەنگاوەری زۆر کاریگەرن. حاڵی حازر ئەوان دژی داعش دەجەنگن."

لەساڵی 2016دا وەزارەتی بەرگری هاوکارییەکانی فراوانترکردو 415 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاری پێشمەرگە تەرخان دەکرد بۆ راهێنان و دابینکردنی چەک و تەقەمەنی و مووچە. لەساڵانی دواییداو پاش شکستپێهێنانی داعش لە عێراق سوریا، هاوکاریەکانی ئەمەریکا کەمبوویەوە، بەڵام پشتگیریی یاسایی و داراییی کۆنگرێسی ئەمەریکا بەردوامبووە.

لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی دژی داعشەوە لە ساڵی 2014، کۆنگرێس و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا زیاتر لە دوو ملیار دۆلاریان وەک هاوکاری بۆ مووچە و ڕاهێنان و دابینکردنی پێداویستی سەربازی بۆ پێشمەرگە تەرخان کردووە. هەروەها کۆنگرێس بە فەرمی ڕۆڵ و بەشداربوونی گرنگی پێشمەرگەی لە شەڕی دژی داعش بەرز نرخاندووە.

بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئاماژەیان بە هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان کردووە. سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری شەشی هێزی پێشمەرگە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز، دەڵێت کە هێزەکانی پێشمەرگە ئەزموونی"زیاتر و شارەزایی زیاتر و توانا و ئامادەیی باشتریان هەیە، " بەهۆی ئەو پشتگیرییە لۆجستی و مەعنەوی و تەکنەلۆژییانەی کە هێزەکانی هاوپەیمانی پێشکەشیان کرد.

پشتگیری کۆنگرێس بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان هێشتا بەردەوامە، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، سیناتۆر کریس ڤان هوڵن، کە ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەیە، وتی،"نابێت ڕێگەبدەین کە کشانەوەی بەرنامە بۆ دارێژراوی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ببێتە هۆی دروستبوونی بۆشایی لە ڕۆڵی سەرکردایەتی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا."

" هەروەها دەڵێت پاشماوەکانی داعش هێشتا چالاکن و هێرەشەکانی ئێران دژ بەکورد زیادیانکردووە، "لە داهاتوودا، پێویستە ئەمەریکا بەردەوام بێت لە هاوکاریی ئاسایشی و پشتگیریی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG