Accessibility links

ترامپ: دواهەمین سەربازی ئەمەریکا عێراقی بەجێهێشت

سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروث سۆشیالەوە ڕایگەیاند کە خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق.

دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند ''بڕیارێکی نادروست بوو کە ئەمەریکا لەم زۆنگاوە تێوە گلا و بەم زووانە ئەمە دەبێتە بەشێک لە مێژوو.''

هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا ستاییشی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد و نووسیویەتی کە بە پاڵپشتیی ئەو توانیویەتی کێبڕکێیەکە لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی بکاتەوە.


سەرۆکی ئەمەریکا پرۆسەی ''ئازادیی عێراق''ی بە بیر هێناوەتەوە کە لە سەردەمی سەرۆک جۆرج بۆش لە ساڵی 2003دا دەستی پێکرد. هەروەها لە سەردەمی سەرۆک باراک ئۆباما لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش دووبارە ئەمەریکا گەڕایەوە ناو عێراق.کۆتاییهێنان بە هەبوونی سوپای ئەمەریکا لە عێراق وەکوو سەرکەوتنێکی مەزن ڕادەگەیەنێت بۆ هەردوو گەلی ئەمەریکا و عێراقیش.

سەرۆک ترامپ دەڵێت کە ئەرکی ئەمەریکا لە عێراق کاتی بووە و ئەو ڕەتی کردەوە کە مانەوەیان ببێتە هەمیشەیی. بەڵام هیچ دوودڵ نەبووە لە گەڕاندنەوەی سەربازە ئەمەریکاییەکان بۆ نیشتمان.

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە سەربازانی ئەمەریکا لە دوا شوێن کە بنکەی ئاسمانیی هەولێر بووە کشاونەتەوە و هەموو کەلوپەلەکانیشیان لەگەڵ خۆیان کشاندووەتەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندنەکەیدا باوەڕیی خۆی بە عەلی زەیدی دووپات دەکاتەوە و دەڵێت ئەمەریکا ئەرکی خۆی بەجێ هێنا بۆ لەناوبردنی داعش. ئیدی کە داعش و خەلافەت نەماوە، ئەمەریکاییەکان دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG