Accessibility links

سێنتکۆم ڕەتی دەکاتەوە کە سوپای پاسداران کۆنترۆڵی گەرووی هورمز بکات

فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا (سێنتکۆم) بانگەشەیەکی ئێران ڕەت دەکاتەوە کە گوایە هێزی دەریایی ئێران و سوپای پاسداران دەستەڵاتی تەواوەتی بەسەر گەرووی هورمزدا سەپاندووە.

سێنتکۆم دەڵێت "ئێران هیچ هێزێکی دەریایی نەماوە چونکە ئەمەریکا هەمووی نقووم کردووە."

ڕۆژی دووشەممە حەبیبوڵا سەیاری، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و جێگری ڕێکخەری سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران، بە میدیای ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند، سوپای پاسداران دەستەڵاتی تەواوەتی سەربازی بەسەر بەشی ڕۆژئاوای گەرووی هورمز و کەنداوی فارسدا سەپاندووە، لە کاتێکدا هێزی دەریایی ئێران کۆنترۆڵی بەشی ڕۆژئاوای هورمز و باکوری زەریای هیندی دەکەن.

سێنتکۆم دەڵێت ئەو بانگەشەیە ناڕاستە و "ئێران کۆنترۆڵی گەرووی هورمز ناکات، بەو بەڵگەیەی کە هەزاران کەشتی و زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل نەوت تەنها لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی ئازاد بە گەرووەکەدا تێپەڕیون."

This item is part of
XS
SM
MD
LG