Accessibility links

لە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرۆک ترامپ و شی جین پینگ چەند ڕێککەوتنێکی بازرگانی کراوە

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕۆژی هەینی وردەکارییەکانی سەردانی شی جین پینگی سەرۆکی چینی بۆ واشنتن بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی لە کۆبوونەوەی لوتکەدا بڕیاری چالاککردنی لیژنە باڵاکانی بازرگانی و وەبەرهێنانی نێوان ئەمەریکا و چینیان دا کە لە مانگی پێنجی 2026دا دروست کرابوون.

کۆشکی سپی دەڵێت هەردوو وڵات گەییشتوونەتە لێکتێگەییشتنێک لەسەر 30 بلیۆن دۆلاری باجی گومرگی بە هەردوو ئاڕاستە.

ئەو هەناردانەی ئەمەریکا کە ئەم لێکتێگەییشتنە دەیانگرێتەوە بریتین لە کاڵای کشتوکاڵی، ماسی و بەرهەمەکانی دەریا، دار و بەرهەمەکانی، کەرەستەی جوانکاری و ئامێرە پزیشکییەکان.

هاوکات کاڵاکانی چین بریتین لە کەلوپەلی وەک ئامێرە بچووکەکان، یارییەکان، نەخشونیگاری جەژن و کورسی منداڵان.

هەروەها چین بەڵێنی داوە کە لە ساڵانی 2027 و 2028دا ساڵانە لانیکەم بە بەهای 10 ملیۆن تۆن خەڵوز لە ئەمەریکاوە هاوردە بکات.

سەبارەت بە هەنگاوەکانی تریش، ئیدارەی ئەمەریکا پێشوازی لە بڕیاری چین کرد بۆ ڕێکخستنی ماددە هۆشبەرەکان و کۆنتڕۆڵکردنی فێنتانیل.

لە لایەکی ترەوە، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە شەنگهایەوە ڕایگەیاند کە چین ئەم هەنگاوانەی پشتڕاست کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە ڕێککەوتنەکە چەندین خاڵی لەخۆ گرتووە، لە گرنگترینیان درێژکردنەوەی ماوەی سەلامەتیی بازرگانیی دوو لایەنەیە بۆ ماوەی دوو مانگ کە بڕیار بوو لە 10ی مانگی یازدەدا بەسەر بچێت.

بە گوتەی سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا درێژکردنەوەی ئەو ماوەیە بۆ ڕەخساندنی کاتی زیاترە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گونجاو.


This item is part of
XS
SM
MD
LG