Accessibility links

شەپۆلی باوبۆرانی نۆرئیستەر ڕوو لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا دەکات

باوبۆرانی نۆرئیستەر لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە ئۆقیانووسی ئەتلانتیکەوە بەرەو کەناراوەکانی ئەمەریکا دێت و پێشبینی دەکرێت کە ببێتە مایەی هەڵوەشانەوەی هەزاران گەشتی فڕۆکەوانی و بڕانی کارەبا لەسەر چەند ناوچەیەک.

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن کە لەوانەیە شەپۆلی باوبۆرانەکە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاوی ئۆقیانووس و لافاو لە چەند ناوچەیەکی ویلایەتەکانی ماساشوسێتس، ڕۆی ئایلەند، نیویۆرک، نیوجێرسی، دێلاوەر، ماریلاند، ڤێرجینیا و کارۆلاینای باکوور.

باوبۆرانەکە ڕۆژی شەممە گەییشتووەتە چەند ناوچەیەک لە ویلایەتی نیوجێرسی و لافاو دروست بووە.

شەپۆلەکە زیاتر ناو ئۆقیانووس دەگرێتەوە بەڵام ئەگەری فراوانتربوونی بۆ کەناراوەکان هەیە.

بە شێوەیەکی فەرمی ڕۆژی سێشەممە 22ی مانگی نۆ پاییز لە ئەمەریکا دەستی پێکردووە و ئەم شەپۆلەش لە ئەنجامی نزمبوونەوەی خێرای پلەکانی گەرماوە سەرچاوەی گرتووە.

باوبۆرانی نۆرئیستەر دیاردەیەکی کەشوهەوای قاڕەی باکووری ئەمەریکایە و بەگشتی لە پاییزدا دەست پێ دەکات بەڵام لە مانگی نۆدا دیاردەیەکی دەگمەنە. لەم شەپۆلانەدا هەمیشە ناوچەکانی نێوان بۆستن بۆ واشنتنی پایتەخت دەکەونە ژێر زۆرترین کاریگەری.

This item is part of
XS
SM
MD
LG