شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سوپاسی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکای کرد بۆ پاراستنی ملیۆنان کەس لە کاتی ئاڵۆزییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هیندستاندا.
شەهباز شەریف کاتی شەڕی پاکستان و هیندستانی بەبیر هێنایەوە و هیندستانی تۆمەتبار کرد بە دەستدرێژی بۆ سەر خاکەکەی. هەر لە کاتی گوتارەکەیدا نوێنەری هیندستان ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا، شەریف هەوڵەکانی سەرۆک ترامپی بۆ ڕاگرتنی جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئەتۆمییە بە بیر هێنایەوە و گوتی کە ئەو هەوڵە بۆتە مایەی پاراستنی سەدان ملیۆن کەس.
سەرۆکوەزیرانی پاکستان گوتی ''سەرۆک ترامپ لە کاتی دروستدا نێوەندگیری کرد لە کاتێکدا کە دوو سوپای ئەتۆمیی جیهان کەوتبوونە جەنگەوە.''
هەروەها گوتی ئەگەر ئەو نێوەندگیرییە نەبووایە لەوانە بوو دۆخەکە لە دەست دەربچێت و کارەساتی گەورەی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لێکەوتبایەوە.