Accessibility links

ترامپ: شی بەهێز و گەش و تەندروست دەردەکەوێت

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە، سەبارەت بە پێشوازیکردن لە شی جین پینگ سەرۆکی چین، لە تۆڕی تروث سۆشیاڵ نووسیویەتی ''شی بەهێز، گەش و تەندروست دەردەکەوێت.''

هەروەها سەرۆک ترامپ پەسنی (ستایشی) خانم پانگ لییۆنی هاوسەری سەرۆکی چینی کرد و دەڵێت ''خانم شی بە دڵنیاییەوە جوان بوو.''


لە پۆستێکی دیکەدا سەرۆک ترامپ نووسیویەتی کە بابەتی ژیریی دەستکرد یەکێک دەبێت لە سەرەکیترین ئەو مژارانەی کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ سەرۆکی چین گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.

چاودێران پێیان وایە کە بابەتی تایوان و ئێرانیش لە گرنگترین بابەتەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەبێت. بە تایبەت کە هەندێک لە سینتاتۆرەکان چین تۆمەتبار دەکەن بە دابینکردنی وێنەی پێگەکانی ئەمەریکا بۆ ئێران لە کاتی هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر پێگەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

This item is part of
XS
SM
MD
LG