Accessibility links

سەرۆک ترامپ و خانمی یەکەم پێشوازییان لە سەرۆکی چین و خانمەکەی کرد

سەۆرک دۆناڵد ترامپ و مێلانیا ترامپ خانمی یەکەمی ئەمەریکا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە فڕۆکەخانە لە واشنتن پێشوازییان کرد لە سەرۆکی چین شی جینپینگ و پانگ لییۆنی هاوسەری.

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە هەردوو سەرۆک لە کۆشکی سپی کۆببنەوە و وتووێژ لەسەر پرسە گرنگەکان بکەن.

گرنگترین بابەتەکانی بەرنامەی کاری ترامپ لەم لوتکەیەدا بریتیە لە کورتهێنانی درێژمەودای ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئەمەریکا لەگەڵ چین و هەوڵەکانی ترامپ بۆ هێشتنەوەی باڵادەستی ئەمەریکا بەسەر چیندا لە بواری ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆجیای سێمی کۆندەکتەر.

هەروەها ئاسایشی ژیریی دەستکردی پارێزراو وەک بابەتێکی گرنگ بۆ کۆبوونەوەکە باس کراوە. سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا و هی لیفنگ جێگری سەرۆک وەزیرانی چین پێشتر بنەمای گفتوگۆی فەرمی نێوان هەردوو سەرۆکیان لە سەر ئەم پرسە داڕشتووە.

هەردوو وڵات نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لە توانا ئەلیکترۆنیەکانی سیستەمی AI سەربەخۆ و مەترسییەکانی.

چاوەڕوان دەکرێت ناکۆکی پەیوەست بە کۆماری ئیسلامی ئێران بابەتێکی دیکەی گفتوتۆکان بێت و چاوەڕوان دەکرێت بەڕێز ترامپ لە میانی دیدارەکەی لەگەڵ شی جینپینگ نیگەرانییەکانی بیخاتەڕوو.

باسیش لەوە دەکرێت کە سەرۆک ترامپ داوای گۆڕینی ڕێبازی پەکین سەبارەت بە پشتیوانی ئابووری و دیپلۆماسی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات. بە پێی ڕاپۆرتەکان سەرۆکی چینیش بەنیازە هەڵوێستێکی پتەوی هەبێت لە دژی پشتیوانییە سەربازی و سیاسییەکانی واشنتن بۆ تایوان و دووپاتکردنەوەی بانگەشەی سەروەری پەکین بەسەر دوورگەکەدا.

پاش کۆبوونەوە لوتکەیەکەی کۆشکی سپی، بڕیارە سەرۆک ترامپ و خانمی یەکەم، میلانیا ترامپ، میوانداریی شی و پێنگ لیوانی هاوسەری بکەن لەسەر خوانی فەرمیی لە ژووری بەشی رۆژهەڵاتی کۆشکی سپی.

سەرلەبەیانی رۆژی هەینیش چای بەیانی دەخۆنەوە لە ژووری سوور لە کۆشکی سپی. کۆتایی سەردانەکەش بە چوونی هەردوو سەرۆک و هاوسەرەکانیان دەبێت بۆ ئەرشیفی نیشتمانی لە واشنتن بۆ بینینی بەڵگەنامە پەیوەستەکان بە مێژووی پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و چین.



This item is part of
XS
SM
MD
LG