Accessibility links

تۆم باراک بۆ دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی: چاوەڕوانی سەرلێشێواوی زیاتر و دواجار چارەسەری دەکەم

تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی سەرۆک ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند بە شێوەیەکی تایبەتی ئامادەی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نەبووە، بەڵام پێشبینی دەکات پرۆسەی ئێستا لە کۆتاییدا دەرنجامێکی هەبێت و بڕیارێک بێتە ئاراوە.

دەنگی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە 23ی مانگی نۆ پرسیاری لە باراک کرد کە کۆبوونەوەکە لەگەڵ شاندی کۆماری ئیسلامی چۆن بەڕێوەچوو و ئایا ئامادەبووە یان نا؟ نێردەی تایبەتی سەرۆک ترامپ لە وەڵامدا وتی من لەگەڵیان کۆنەبوومەتەوە.

پاشان دەنگی ئەمەریکا لێی پرسی چاوەڕوانی چی لە گفتوگۆکان دەکات؟ ئەو وتی "پێشبینی دەکەم سەرلێشێواوی زیاتر دروست بێت بەڵام لە کۆتاییدا چارەسەرێک دێتە ئاراوە و ئەمەش ئەوەیە کە چاوەڕێی دەکەم."

لێدوانەکانی باراک ڕۆژێک دوای دانوستانە درێژخایەنەکانی نێوان نوێنەرانی ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی لە پەراوێزی 81ەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک هات.

ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند هەردوولا ڕۆژی سێشەممە لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە کۆبوونەوە و خولێکی درێژخایەنی دانوستانەکانیان کۆتایی پێهێنا کە "بنیاتنەر و هیوابەخش بوون."

سەرۆک ترامپ وتی گفتوگۆکان نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند و بە زۆر باش و زۆر بەرهەمدار ناوی بردن. ئاماژەی بەوەشکرد ستیڤ ویتکۆڤ و جەرێد کوشنەر بەشداری گفتوگۆکان دەکەن و لە ئایندەیەکی نزیکیش بڕیارە خولێکی دیکەی گفتوگۆکان ئەنجامبدرێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG