Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ هاوتا ڕووسیاییەکەی کۆدەبێتەوە

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ سەرگێ لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبووەوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵ هیچ لایەکیان لێدوانی فەرمییان لەسەر کۆبونەوەکە نەداوە، بەڵام کرمڵن سەرلەبەیانی چوارشممە ڕایگەیاند هیچ زەمینەیەک بۆ وتووێژی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیادا نییە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە وتووێژێکی لەو جۆرەی ڕەتیش نەکردووەتەوە.

ڕۆژی سێشەممە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئامادەیە لە دیدارێکی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرۆک ترامپدا چاوی بە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بکەوێت، هیوای خواست ئەمەریکا مۆسکۆ بخاتە سەر مێزی دانوستاندن بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕی نزیکەی پێنج ساڵە هەڵگیرساوە.






This item is part of
XS
SM
MD
LG