Accessibility links

تۆم باراک: عێراق و سوریا دەچنە قۆناغێکی نوێی ئاشتی و هاوکارییەوە

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە پەراوێزی 81ەمین دانیشتنی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەحمەد شەریع، سەرۆکی کاتی سوریا لە نیویۆرک کۆبوونەوە.

لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا پێداچوونەوەیان بە دۆخی گشتیی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا کرد و تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییەیان بە پێی بەرژەوەندی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکانداکرد.

هەروەها باس له هەڵەکانی پشتیوانی ئاشتی و کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە کرا.

تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نوێنەری تایبەتی عێراق و سوریا، پەیامێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس پۆست کردووەتەوە و نووسیویەتی: لەژێر سەرکردایەتی هاوبەش و دیدێکی یەکگرتوودا، عێراق و سوریا پەیوەندییەکی هاوکاری و ئاشتی و گەشەپێدانی هاوبەش بۆ گەلەکەیان دروست دەکەن.

کۆبوونەوەی نیویۆرک بەشێکە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بە ئامانجی پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و سوریا و پاڵپشتیکردنی سەقامگیری ناوچەکە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG