Accessibility links

ئێران دەڵێت گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ پایتەختەکانی عێراق و عومان هەڵوەشاوەتەوە

وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ڕایگەیاند گەشتە ئاسمانییەکانی لە ئێرانەوە بۆ مەسقەت و بەغدا، پایتەختەکانی عومان و عێراق لە ڕۆژی چوارشەممە،23ی ئەم مانگەوە هەڵدەوەشێنەوە.

مەجید ئەخەوان شەوی سێشەممە بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاند "لە کاتژمێر 24:00ی ئەمشەوەوە بە کاتی ناوخۆی ئێران فڕۆکەخانەکانی بەغدا و مەسقەت گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران وەرناگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد ئێمە هەماهەنگی و ڕاوێژکاری دەکەین بۆ ئەوەی ئەو گەشتانەی کە بڕیار بووە بەرەو بەغدا بڕوەن، بەرەو فڕۆکەخانەی نەجەف ئاراستە بکرێن.

ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران هەروەها ڕایگەیاند گەشتەکانی دیکە، لەوانەش بۆ ئەستەنبوڵ لە تورکیا، بەپێی خشتە و ڕێکاری ئاسایی ئەنجام دەدرێن و لە ئێستادا هیچ کێشەیەک لە بەڕێوەبردنی ئەو گەشتانەدا نییە.

چەند کاتژمێرێک پێش ئەم لێدوانانە، هێڵی ئاسمانی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامی، ئێران ئێر ڕایگەیاندبوو هیچ ئاگادارکردنەوە و ڕێنمایییەک بۆ ڕاگرتنی گەشتەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا، ئازەربایجان و عێراقیان پێنەگەیشتووە و بەو پێیەش بەردەوام دەبن لە گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتانە.

سکات بەسێنت، وەزیری خەزێنەتی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند بە سەپاندنی گەمارۆ لاوەکییەکان، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە جیهان لە 23ی مانگی نۆوە ڕادەگیرێن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG