Accessibility links

ئەمەریکا و ئێران بۆ ماوەی سێ کاتژمێر کۆبوونەتەوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە دوای پێشکەشکردنی گوتارێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ڤلادیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆ بووەوە و لە کۆبوونەوەکەیدا گوتی کە ''ئەمڕۆ بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەگەڵ شاندی ئێرانی کۆ بووینەتەوە.''

دۆناڵد ترامپ گوتی ''کۆبوونەوەکە زۆر بە باشی بەڕێوە چوو.''

هەروەها گوتیشی بۆچی دەبێت بە باشی بەڕێوە نەچێت؟ هیچ هۆکارێک نییە کە ئێرانییەکان نەیانەوێت پێک بێن. ئەوان لە بەردەم دوو بژاردەن کە بریتییە لە لەناوچوون یاخود ئەوەی ببنە وڵاتێکی مەزن.

سەرۆکی ئەمەریکا گەشبینیی خۆی دەربڕی و گوتی ''کۆبوونەوەکە بەرهەمدار بووە. هەروەها پلانی کۆبوونەوەیەکی دیکەش داڕێژراوە و بەم زووانە ئەنجام دەدرێت.''

لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆک ترامپ گوتی ئەوە کارێکی باش دەبێت بۆ ئەوانیش کە پێک بێن و ڕێک بکەون.

شایەنی باسە ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە هەردوو سەرۆکی ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران ئێستا لە نیویۆرکن بۆ بەشداریکردن لە 81مین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG