Accessibility links

ڕۆیتەرز: ئێران ئامادەیە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ئەگەر ئەمەریکا گەمارۆکەی هەڵبگرێت

ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئێرانەوە بڵاویکردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ئەگەر ئەمەریکا گەمارۆکەی هەڵبگرێت.

هەروەها کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی وەک "هەلێکی زێڕێن" وەسفکرد بۆ نوێکردنەوەی دیپلۆماسیەت لەگەڵ واشنتن.

بڕیارە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا و مەسعود پزیشکیانی سەرۆکی ئێران بەشداریی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆک بکەن، ئەمەش یەکەمجار دەبێت ئەو دوو سەرکردەیە لە هەمان بۆنە ئامادەبن لەدوای "ئۆپراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی" کە مانگی دووی ئەمساڵ دەستیپێکرد.

بەرپرسەکەی ئێران ڕایگەیاند کە نێردەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمەریکا.

لە ئێستاداهیچ پلانێک بۆ کۆبوونەوەی نێوان دوو سەرکردەکە دانەنراوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG