Accessibility links

چالاکی دیپلۆماسی کۆنگرێس لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ڕێگەی چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی جیهانی، هەوڵی بەرەپێشبردنی سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەدەن.

لە گرنگترین ئەو چاوپێکەوتنانەدا، کۆمەڵێک سیناتۆر لە نیویۆرک لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆڵۆدیمیر زیلێنسکی، کۆبووەوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی سۆشیاڵی ئێکس بڵاویکردوەتەوە، سیناتۆر ریچارد بلومێنتاڵ، دەڵێت، زیلێنسکی پێزانینی دەربڕیوە سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای لینزی گراهام بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیا. سیناتۆر بلومێنتاڵ داوا دەکات لە ئیدارەی سەرۆک ترامپ کە بە خێرایی و بە توندی ئەو یاسایە جێبەجێبکات بۆ ئەوی سەرچاوەکانی داهاتی ڕووسیا سنووردابکرێت.


لە هەمان کاتدا، سیناتۆر جین شاهین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی سینات، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەتەوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی سۆشیاڵی ئێکس بڵاویکردوەتەوە، سیناتۆر شاهین، دەڵیت باسیان لە سەروەری لوبنان و پشتیوانی لە هێزەکانی سوپای لوبنان و هەوڵەکانی چەکداماڵینی حزبوڵڵا کردووە.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران جۆ ویلسن، کە ئەندامە لە لیژنەی کاروباری دەرەوەو لیژنەی خزمەتی سەبازی ئەنجومەن، چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بوڵگاریا و مەغریب وڕۆمانیا وبەحرەین و ڕواندا ئەنجام دا. لە چەند ڕاگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی سۆشیاڵی ئێکس بڵاویکردوەتەوە، ویلسن دەڵێت کە گفتوگۆکان سەبارەت بە مەترسییەکانی ڕووسیا و ئاسایشی وزە و ئاسایشی دەریای ڕە و هاوکاریی ناتۆ و بەرژەوەندییە هاوبەشە هەرێمیەکان بوون.


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران گریگۆری میکس، کە کە ئەندامە لە لیژنەی کاروباری دەرەوە، لەگەڵ شاندێکی حکومەتی دانپێدانراوی یەمەن کۆبووەتەوە. بە وتەی میکس وتووێژەکان تایبەت بوون بە باسکردنی هێرشی حوسییەکان و هاوکاریی ئەمنی و مرۆییی ئەمەریکا بۆ یەمەن و پێویستیی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانەکانی یەمەن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG