Accessibility links

جەی دی ڤانس: نەوت و گازێکی زۆر بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە 21ی مانگی نۆ ڕایگەیاند سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز، بەڵام بڕێکی بەرچاو لە نەوت و گاز بەو تەنگەیەدا تێدەپەڕێت و ئەمەریکاش بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ پاراستنی ڕەوتی ئازادی بازرگانی لەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا.

ڤانس لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان پێش ئەوەی بەرەو نیویۆرک بەڕێبکەوێت بۆ کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی "ئێمە بەردەوام ئەوە دەبینین کە بڕێکی بەرچاو لە نەوت و گاز بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت،ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئێرانییەکان هەموو ڕۆژێک ترس و دڵەڕاوکێ بۆ کەشتییەکان دروست دەکەن."


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی هەڵوێستی سەرۆک ترامپ ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی نابێ چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێ و وتیشی پاش ئەوەی ئەمەریکا هەنگاوی بۆ مسۆگەر کردنی ئەو ئامانجە هەڵگرت، ڕژیمی ئێران بە بە ئامانجگرتنی کەشتیوانی نێودەوڵەتی وەڵامی دایەوە.

ڤانس وتی "بێگومان هەوڵدەدەین تا ئەو ڕادەیەی کە دەتوانین ڕەوتی ئازادی بازرگانی بپارێزین. ئەوەش ئەوەیە کە هێزی دەریایی ئەمەریکا لە ماوەی 80 ساڵی ڕابردوودا کردوویەتی."

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕەتیکردەوە وردەکارییەکان سەبارەت بە ئەگەری کردەوەی زیاتری ئەمەریکا دژی کۆماری ئیسلامی بخاتەڕوو و وتی کە نایەوێت پێش سەرۆک ترامپ بکەوێت. ئاماژەی بەوەشکرد پێشبینی دەکات لە میانەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گفتوگۆی زیاتر لەسەر ئەو پرسە بکرێت.

ئەم لێدوانەی ڤانس لە کاتێکدایە کە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بەردەوامە لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی. ئەم گەمارۆیە ئەو کەشتیانە دەکاتە ئامانج کە دەچنە بەندەر و ناوچە کەنارییەکانی ئێران و یان لەو بەندەرانەوە دەچنە دەرێ.

This item is part of
XS
SM
MD
LG