دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ڕووسیا "کۆنترۆڵی" بەرهەمهێنانی گازوایلی لەدەستداوە و داوای خۆی بۆ کۆتاییهێنانی شەڕی مۆسکۆ لە دژی ئۆکرانیا دووپاتکردەوە.
سەرۆک ترامپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیاڵ نوسیوویەتی "ژمارەیەکی زۆری پاڵاوگەکانی گازوایل لە ڕووسیا تەقێنراونەتەوە و لە ئیستادا، لانیکەم بەشێوەیەکی کاتیی لەکارکەوتوون."
هەروەها داواکەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا دووپاتکردووە و بە "شەڕی بێمانا و هەرگیز کۆتایی نەهاتوو" ناوی برد.
ترامپ باسی لەوەشکردووە کە سەرتاسەری جیهان بەدەست ئەم دۆخەوە زیانی پێدەگات و دەڵێت "مانگانە 25 هەزار کەس کە زۆربەیان سەربازن، گیان لەدەستدەدەن."