Accessibility links

عێراق داوا لە کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان دەکات پڕۆژەکانی وزە خێراتر بکەن

وەزیری دارایی عێراق لە میانەی دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسی کاروباری ئەمەریکا لە بەغدا، داوای خێراکردنی پڕۆژەکانی نەوت و گازی وڵاتەکەی کرد.

فاڵح ساری لەو دیدارەدا لەگەڵ ستیڤن فەگین جەختی لەوە کردەوە خێراکردن لە پێشکەوتنی ئەو پڕۆژانەی کە کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان لە عێراق ئەنجامی دەدەن، یارمەتیدەر دەبێت بۆ پەرەپێدانی کەرتە گرنگەکانی وڵاتەکە.

فەگین ئەو گرێبەستە نەوتییانەی لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریکا لە مانگی حەوتدا واژۆکراون بە "دەستکەوتێکی زۆر سەرکەوتوو" ناو برد و ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان ئامادەن تەکنەلۆجیا و شارەزاییەکانیان لە بەرژەوەندی گەلی ئەمەریکا و عێراقدا بخەنە کار.

بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد بەدیهێنانی ئەم توانایە پێویستی بە پابەندبوونە بە گرێبەستییەکان و هەروەها دروستکردنی ژینگەیەکی پارێزراو کە وەبەرهێنانی ئەمەریکا بتوانێت تێیدا گەشە بکات.

لە میانەی سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن لە مانگی حەوت، کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان گرێبەست و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان بە بەهای زیاتر لە 60 ملیار دۆلار لەگەڵ عێراق واژۆکرد کە بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت و گاز و وزەش دەگرێتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG