Accessibility links

ئاکسیۆس: ترامپ لەگەڵ سەرکردەکانی کەنداو باس لە هەنگاوەکانی داهاتووی جەنگی ئێران دەکات

بەگوێرەی دەزگای هەواڵی ئاکسیۆس، چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی کەنداو کۆببێتەوە بۆ تاووتوێکردنی گرژییەکان لەگەڵ ئێران.

دەزگاکە دەڵێت، بەگوێرەی سێ سەرچاوەی ئاگادار، کۆبوونەوەکە لەبارەی پلانی ستراتیژی دوای ڕاوەستانی جەنگ دەبێت، لە کاتێکدا سەرۆک ترامپ و تیمەکەی کار لەسەر پلانێک دەکەن بۆ قۆناغی دوای جەنگ و دانوستانەکان کە پێداچوونەوە بە پلانی دوای هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتی دەگرێتەوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە دەتوانرێت کۆبوونەوەکە فراوانتر بکرێت بۆ ئەوەی سەرکردەکانی تری عەرەب و وڵاتانی تری ئیسلامی بتوانن بەشداری بکەن.

لەلایەکی ترەوە، سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە ئاکسیوسی ڕاگەیاندووە کە سەرۆکوەزیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو دەیەوێت لە نیویۆرک لەگەڵ ترامپ کۆببێتەوە، بەڵام هێشتا کاتێک بۆ ئەو کۆبوونەوەیە دیاری نەکراوە.

ساڵی پار ترامپ لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرکردەی هەشت وڵاتی عەرەبی و موسڵمان کۆبووەوە و پرۆژەیەکی پلانی خۆی بۆ ئاشتی لە غەززە پێشکەش کردن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG