Accessibility links

ڤانس: جەنگی ئێران دەچێتە قۆناغێکی "زۆر جیاواز"

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ڕاگەیاند لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا جەنگی ئێران پێ دەنێتە قۆناغێکی "زۆر جیاوازترەوە."

ئەمە دوای ئەوە دێت کە سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند هەر لەگەڵ تەواوبوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا جەنگی ئێران بە کۆتا دێت و کۆماری ئیسلامی توانای خۆڕاگری نەماوە.

جێگری سەرۆک لە لێدوانەکەی بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست گوتی، ''ناتوانین پێشبینی داهاتوو بکەین، بەڵام سەرۆک ڕاستگۆیە کاتێک دەڵێت جەنگەکە لە دوو مانگی داهاتوودا زۆر جیاواز دەبێت.''

ڤانس گوتیشی، ''دەسەڵاتی دەستپێکردن و ڕاگرتنی جەنگ لە دەستی سەرۆکی ئەمەریکادایە. سەرۆک ترامپ فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە و کەسێکە کە ئاڕاستەی ڕووداوەکان دیاری دەکات.''

لە چاوپێکەوتنێکی دیکەی ڕاستەوخۆدا کە هەر لە ڕۆژی سێشەممە، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ''من پێم وایە پاراستنی ئەمەریکا لە ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەکان بە مانای ئەوە نییە کە سەرۆک سوپا بەکار ناهێنیت بۆ گەییشتن بە ئامانجی ئەمەریکاییەکان.''

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن. ڕۆژی دووشەممە گوتەبێژی فەرماندەییی ناوەندیی ئەمەریکا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، ''دوو بەلەمی ئێرانیمان لە گەرووی هورمز بێکاریگەر کردووە کاتێک هەوڵیان داوە دەست بەسەر ژێردەریاییەکی ئەمەریکادا بگرن.''

توندبوونەوەی کاردانەوە ئەمەریکاییەکان بەرانبەر بە ئێران لە کاتێکدایە کە لە ناوخۆی ئێرانیشدا هاووڵاتییانی کوردستان لە مانگرتنی گشتیدان لە چوارهەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی.

This item is part of
XS
SM
MD
LG