ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر کۆمپانیای پشکی هاوبەشی گشتی بانکی ڤی تی بی رووسیادا سەپاند کە رۆژی دووشەممە تۆمەتباری کردبوو بە یارمەتیدانی ئێرانی لە خۆدزینەوە لە سزا سەپێنراوەکانی وڵاتانی خۆرئاوا.
هەروەها هۆشداریشیدا بە کۆمپانیا بیانییەکان لە بەردەوامی کارکردنیان لەگەڵ ئەو بانکە، کە دووەم گەورەترین بانکی ڕووسیایە، لە ئەگەری سزادانیان.
پێشتر ڤی تی بی ساڵی 2002 سزادرابوو بەهۆی کردەی پەیوەست بە ئۆکرانیاوە.
بانکی ڤی تی بی پێشتر لە سیستەمی دۆلارد دابڕێنرابوو بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، لە ئێستادا ڤی تی بی ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبێتەوە بەهۆی سزاکانی سەر ئێرانەوە و بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا دەڵێن ئەو بانک و کارداریە بیانییانەی بەردەوامن لە کارکردنی لەگەڵیدا دەخەنە بەر سزای زیاتر.
وەزارەتی گەنجینە وتی ڤی تی بی لە ئێران نوسینگەی کردۆتەوە، پەیوەندی بانکداریی دامەزراندووە لەگەڵ قەرزدەری ئێرانی سزادراو و یارمەتی دروستکردنی کەناڵە داراییەکانی داوە کە وەها داڕیژراون هاریکاریی بازرگانی و دارایی لە نێوان مۆسکۆ و تاران دروست بکەن.
ئەم کردەیە، کە لە سایەی فەرمانی سەرۆکایەتی دا دەرکراوە بۆ زیادکردنی فشارەکان لەسەر ئابوریی ئێران، زیادکردنە بۆ سەر سزاکان کە ئەمەریکا لە مانگی دووی 2002 سەپاندبوونی بەسەر بانکی ڤی تی بی لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوە.
وەزارەتی گەنجینە لە بەیاننامەیەکدا باس لەوەدەکات کە بانکی ڤی تی بی لەلایەن دەوڵەتەوە کۆنترۆڵکراوە ئێستا "لەنێو ئەو دامەزراوە داراییانەدایە لە جیهاندا کە بەشێوەیەکی گشتگیر سزادراون." سزا پەیوەندیدارەکان بە ئێرانەوە ئەگەرەکانی سزادانی دووەمیش لەسەر دامەزراوەی بییانی دیکە زیاددەکەن کە بەردەوامن لە کارکردن لەگەڵ ئەو بانکە.
سکۆت بێسنت ی وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە بەیاننامەکەدا دەڵێت "لە سایەی ئۆپراسیۆنی پەناگیرکردنی ئابووری، وەزارەتی گەنجینە بەردەوام دەبێت لەسەر بە ئامانجگرتن و پەکخستنی ئەوانەی کۆمەکی دارایی و کەرەستە و تەکنەلۆجیا بۆ ئێران دابی ندەکەن کە رێگە بە رژێمی ئێران دەدەن بەردەوام بێت لەسەر کارە تیرۆریستییەکانی."
هەروەها ئەوەشی وت "وەزارەتی گەنجینە رێگە بە هیچ کۆمەکێکی ئەو رژێمە نادات و بەردەوام دەبێت لەسەر دەستنیشانکردن و ئاشکراکردن و دابڕاندنی ئەوانەی توانادەبەخشنە ئێران."
وەزارەتی گەنجینە دەڵێت لە سێ ساڵی ڕابردوودا، ڤی تی بی نوسینگەی بانکی لە ئێران کردۆتەوە بۆ فراوانکردنی بازرگانیی نێوان ڕووسیا و ئێران و بەفەرمی کردنی هاریکاریی دارایی دوولایەنە.