سەرۆک ترامپ دەڵێت گواستنەوەی نەوت بە تەنگەی هورمزدا بەردەوامە و پێویستە وڵاتانی جیهان دوای کۆتاییهاتنی ململانێکانی ئێستا پارەی ئەو کارانە بدەنەوە کە ئەمەریکا ئەنجامی داوە بۆ هاتوچووی کەشتییەکان بە تەنگەی هومزدا.
سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە 14ی مانگی نۆ لە پۆستێکدا لە تۆڕی تروث نووسیویەتی نەوت لە رێگەی تەنگەی هورمز دەگوازرێتەوە. ئەو وتی وڵاتانی جیهان هیچ چاکەیەکیان بۆ ئێمە نەکردووە و پێویستە دوای کۆتایی هاتنی ململانێکان پارەی ئەمەریکا بدەنەوە.
سەرۆک ترامپ نووسیویەتی ئێمە زۆر زیاتر لەوەی ئەم کارە بۆخۆمان بکەین، بۆ ئەوانی دیکەی دەکەین و چەندین نەوەیە ئەم کارە دەکەین.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکاش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان بۆ سەر کەشتیوانی بازرگانی و هێشتنەوەی ڕێڕەوی کەشتیوانی بە کراوەیی لە تەنگەی هورمز ئەنجام دەدەن.
فەرماندەییەکە هەروەها ڕایگەیاندووە هێزەکانی ئەمەریکا پشتیوانی لە تێپەڕاندنی ئەو کەشتییانە دەکەن کە کەوتوونەتە ژێر گەمارۆی دەریایی کۆماری ئیسلامییەوە.