Accessibility links

ئەمەریکا بۆ زانیاری دەربارەی سەرکردەکانی ئەلقاعیدە لە ئێران تا 10ملیۆن دۆلار خەڵات دیاری دەکات

ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە لەگەڵ بن لادەن کە لە هێرشەکانی ئەمەریکا کوژران
ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە لەگەڵ بن لادەن کە لە هێرشەکانی ئەمەریکا کوژران

بەرنامەی پاداشت بۆ دادپەروەری سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند پاداشتی تا دە ملیۆن دۆلاری دیاریکردووە بۆ زانیاری لەسەر ژمارەیەک سەرکردەی باڵای ڕێکخراوی ئەلقاعیدە کە بنکەکانیان لە ئێران داناوە.

ئەم بەرنامەیە کە بە سەرپەرشتیی دەزگای ئاسایشی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کاردەکات، لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە ئێکس ڕایگەیاندووە ئەو کەسانەی ئاماژە بە ناوەکانیان کراوە، ئێران وەک "پەناگەیەکی پارێزراو" بەکاردەهێنن بۆ پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشی توندوتیژی دژی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی.

لە پۆستەرێکدا کە لەلایەن پرۆگرامی پاداشت بۆ دادپەروەرییەوە بڵاوکراوەتەوە، خەڵاتی نێوان سێ بۆ 10 ملیۆن دۆلار دەدات بە هەر کەسێک زانیاری لەسەر هەندێک لەو سەرکردانەی ئەلقاعیدە پێشکەش بکات.

ئەم بەرنامەیە داوای لەو کەسانەی کە زانیارییان هەیە کردووە لەسەر شوێن و چالاکییەکانی ئەو کەسانە یان هەر زانیارییەکی پەیوەست بە سەرکردە ئاماژە پێکراوەکان، بدەنە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێشتر ئەلقاعیدەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی ناساندبوو و جەختی لەوە کردبووەوە کە ئەو گرووپە و لقەکانی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG