Accessibility links

هێگسێت: ئێمە گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزمان لە جیهاندا لەناوبرد

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵڕۆژی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەرەوە بەڕێوەچوو، بە ئاماژەدان بە شەڕ لەگەڵ ئێران، کۆماری ئیسلامیی بە گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهاندا ناوبرد و وتی "ئەمەریکا لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ئەو ڕێژیمەی تێکشکاند.

هێگسێت وتی "هێزەکانمان شەڕی حکومەتێکی ئایینی ئیسلامییان کردووە کە نزیکەی نیو سەدە خوازیاری مردنی ئێمە بوون."

وتیشی کۆماری ئیسلامی دەیان ساڵە پشتیوانی لە هێرشە تیرۆریستییەکانی دژ بە ئەمەریکاییەکان دەکات و بەرپرسی کوژرانی هەزاران کەس لەوان سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق و ئەفغانستان بووە.

وەزیری جەنگی ئەمەریکا هەروەها وتی ئەمەریکا سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی کردووەتە ئامانج و هێزی ئاسمانی ئێرانی و هێزی دەریایی ئێرانی لەناوبردووە.

هێگسێت بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئیڕان بە چەکی ئەتۆمی وتی "گوشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران ڕۆژانە لە زیادبووندایە." ئاماژەی بەوەشکردووە تەنگەکە کۆنتڕۆڵ دەکەین و کۆتایی بەم شەڕە دێنین."

This item is part of
XS
SM
MD
LG