Accessibility links

ترامپ: کۆماری ئیسلامی لە هەموو شوێنێک خەریکە پاشەکشە دەکات؛ ئێمە تەنگەی هورمز کۆنتڕۆڵ دەکەین

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا شەوی پێنجشەممە 10ی مانگی نۆ لە میانەی وتارەکەیدا لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەی کۆمارییەکان لە شاری داڵاس باسی لە کۆماری ئیسلامی کرد و وتی کۆماری ئیسلامی لە هەموو شوێنێک خەریکە پاشەکشە دەکات و دووپاتیشی کردەوە کە تاران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت.

سەرۆک ترامپ وتی "ئێمە هێزێکی جێگای سەرسوڕمانمان دەوێت. بەهێزترین سوپای جیهانمان دروستکرد، ناچار بووین کەمێک زیاتر لەوەی چاوەڕێمان دەکرد بەکاری بهێنین، بەڵام ناتوانین ڕێگە بدەین ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت و ئەوان هەرگیز چەکی ئەتۆمییان نابێت."

سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی کۆماری ئیسلامی لە هەموو شوێنێک خەریکە پاشەکشە دەکات. سەرەڕای ئەوەی ئێمە کۆنترۆڵی تەنگەی هورمزشیمان هەیە؛ من پێی دەڵێم تەنگەی ترامپ. بەڵێ ئێمە کۆنترۆڵیمان هەیە."

ترەمپ هەروەها ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەمەریکا لە ڤەنزوێلا کرد بۆ لابردنی نیکۆلاس مادۆرۆ دیکتاتۆری پێشووی ڤەنزوێلا و وتی "ئێمە کۆنترۆڵی نەوتی ڤەنزوێلامان گرتە دەست کە 65 ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتی هەیە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG