Accessibility links

ئەمەریکا دراوێکی تایبەت بۆ یادی 25ساڵەی 11ی سێپتەمبەر چاپ دەکات

Treasury
Treasury

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند شوێنی چاپەمەنی پارەی ئەمەریکا بۆ یادی 25 ساڵەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر، دراوی نیو دۆلاری تایبەت بەم یادە چاپ دەکات و دەخاتە بازاڕەوە.

ئەم دراوە تایبەتە کە لە چوارچێوەی دراوی ساڵی 2026دا بڵاوکراوەتەوە و هاوکاتە لەگەڵ 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمەریکا، بەرواری هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری لەسەر نووسراوە و هەروەها لەسەریشی نوسراوە هەرگیز لەیادی مەکە.

ئەم هەنگاوە پێش 25 ساڵەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر دێت کە ڕۆژی هەینی 11ی مانگی نۆ لە سەرانسەری ئەمەریکا یادی دەکرێتەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا دەڵێت ئەم چاپە تایبەتە بۆ یادی قوربانیانی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەرە و بۆ ڕێزگرتنە لە ئازایەتی ئەو کەسانەی هەوڵی ڕزگارکردنی خەڵکی دیکەیان داوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG