Accessibility links

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێراندا دەسەپێنێت

ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە 36 سزای نوێی بەسەر کەرتی فڕۆکەوانی ئێران و کۆمپانیای دیکەدا سەپاند وەک بەشێک لە هەوڵە فراوانەکانی ئەمەریکا بۆ زیادکردنی فشاری ئابوریی لەسەر تاران.

وەزارەی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند ئەو سزایانە بە مەبەستی ڕێگریکردنن لە فڕینی هێڵی ماهانی ئێرانی، کە پێشتریش لەژێر سزای ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپادا بووە، هەروەها هەموو هێڵە ئاسمانییەکانی دیکەی ئێرانیش دەگرێتەوە.

سزاکان کۆمپانیا نهێنییە ساختەکان و ناوەندگیرە بیانییەکان و ڕێگەی ساختەی هاتووچۆی کەشتیشی کردووەتە ئامانج کە واشنتن دەڵێت ئێران پشتیان پێدەبەستێت بۆ دەستخستنی فرۆکەی دروستکراوی ئەمەریکا و تەکنەلۆجیای هەستیار.

هەروەها وەزارەتی گەنجینە هۆشدارییەکی دەرکرد و داوای لە دامەزراوە داراییەکان کرد راپۆرت بدەن لەسەر هەر تۆڕێكی کڕیین کە پشتیوانیی پیشەسازیی فڕۆکەوانیی ئێرانی دەکات، لە کاتێکدا هەندێک کۆمپانیای دەستنیشانکردوە کە لە تورکیا و ئیماراتن، کە واشنتن دەڵێت یارمەتی تارانیان داوە لە کڕینی فڕۆکەی دروستکراوی ئەمەریکا و تەکنەلۆجیای هەستیاردا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG