کرملن ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا، داوای کردووە بە زووترین کات کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنێت، کە ئەوەش وادەکات پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا بە تەواوی باش ببنەوە.
یوری ئوشاکۆڤی یاریدەدەر لە کرملن بە پەیامنێرانی رایگەیان کە هەردوو سەرۆک باسی ئەنجامەکانی سەردانەکەی ستیڤن ویتکۆف و جێرید کوشنەری نێردەی ئەمەریکایان کرد بۆ مۆسکۆ و کییێڤ لە کۆتایی هەفتەی رابردوو کە هەردوو سەرۆک بە ئەرێنی وەسفیانکرد.
ئەو بەرپرسەی کرملین ئەوەشی وت کە پوتن ئەو شتانەی بە ترامپ وتووە کە بە بڕوای ئەو پێویستە ئەمەریکا ئەنجامیان بدات کە یارمەتیدەردەبن لە کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.
ویتکۆف و کوشنەر، وەک نوێنەری ترامپ، هەوڵدەدەن ئەو گفتوگۆیانە زیندوو بکەنەوە کە بە بنبەست گەیشتبوون و مەبەست لێیان دۆزینەوەی رێگەیەکە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئەگەری دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی سێ قۆڵیی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و ئەمەریکا.
بەرپرسەکەی کرملن باسی لەوەکرد کە پوتن هەڵسەنگاندنی خۆی بە ترامپ وتووە لەبارەی دۆخی مەیدانی جەنگ و بۆی روونکردووەتەوە کە پوتن هیچ پلانێکی دوژمنکارانەی نیە بەرامبەر ئەوروپا.
ئەوەشی باسکرد کە "دۆناڵد ترامپ بەڕوونی جەختیکردەوە لەسەر خواستی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە بە زووترین کاتی گونجاو، کە ئەوەش دەستبەجێ گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و رووسیا بۆ باری ئاسایی خۆیان."
لە دیدی ئەودا، ئەمەش بەتایبەت کاردەکاتە سەر پەیوەندییە بازرگانی و داراییەکان، و سودی چاوەڕوانکراوی یەکجار زۆر بۆ هەردوو وڵات. دۆناڵد ترامپ زۆر پەرۆشی گەیشتنە بە ئەنجامێک لەوادەی سەرۆکایەتیدا، ڤلادیمێر پوتنیش پشتیوانیی لەو رێبازەکرد.