دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە8ی مانگی نۆ لە ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر، ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی زۆر نزیک بوو لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، بەڵام ئێستا هیچ دەرفەتێکی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ نەماوەتەوە.
ترەمپ وتی "ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئەوان بە قورسی سزا دراون."
سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها بە ئاماژەدان بە کردەوەکانی سوپای ئەمەریکا وتی "ئێمە بە قورسی هێرشمان کردووەتە سەریان. ئەوەی سوپای ئێمە کردوویەتی باوەڕپێنەکراوە."
سەرۆک ترامپ هەروەها وتی "گەمارۆدانەکە ئەوەندە بەهێز و کاریگەر بووە کە کەس پێی وا نەبوو بەم شێوەیە بە باشی بەڕێوە بچێت.