فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕۆژی یەکشەممە لە دوو پەیوەندی تەلەفۆنی جیادا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی و پاکستان پێداچوونەوەی بە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.
ڕۆژنامەی ئەشەرق ئەلئەوسەت لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە وەزیری دەرەوەی سعودیە لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە گفتگۆی کردووە.
فەیسەڵ بن فەرحان هەروەها لە پەیوەندییەکی جیادا لەگەڵ محەمەد ئیسحاق دار جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان پێداچوونەوەی بە پێشهاتەکانی پەیوەست بە قەیرانەکانی ئێستا کرد.
بە گوێرەی هەواڵەکان هەردوولا تاوتوێی هەوڵەکانیان کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان لەڕێگەی دیالۆگ و دانوستانەوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.