ئامارە نوێیەکان لەسەر بازاڕی کاری ئەمەریکا دەریدەخەن کە لە مانگی هەشتدا، 162 هەزار هەلی کاری نوێ لەم وڵاتەدا ڕەخساوە؛ ئامارێک کە زۆر زیاتر بووە لە پێشبینی ئابووریناسان.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروث خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم گەشە ئابوورییە دەربڕی و بە دەستکەوتێکی مەزنی لەقەڵەم دا.
سەرۆکی ئەمەریکا هانی دەزگا پەیوەندیدارەکانی داوە کە ترسیان لە هەڵاوسانی ئابووری نەبێت و وتی ئابووری ئەمەریکا لە قۆناغی زێڕینی خۆیدایە و دوودڵ نەبن لە دابەزاندنی ڕێژەی سوودی بانکی.
پێشتر ڕاپرسییەکانی داو جۆنز لەناو ئابووریناسان پێشبینی تەنها 53000هەلی کاریان بۆ مانگی هەشت کردبوو. ئەنجامەکان لانیکەم سێ هێندەی پێشبینییەکان بوون.